Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە هەسەدە وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە هەسەدە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە هەسەدە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئامانجی ستراتیژیی وڵاتەکەی لە سووریا، نەهێشتنی هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە.
 
 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ 'کەناڵی ئێن تیڤی' جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە، ئامانجی وڵاتەکەی لە سووریا دەرکردن و نەهێشتنی هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە لە سووریا و دەڵێت، "پێویستە بە زووترین کات سووریا بەجێبهێڵن یان چەکەکانیان دابنێن". هاوکات داوا لە حکومەتی کاتی سووریا دەکات دان بە یەپەگەدا نەنێت.
 
 ئەمریکا و تورکیا لەبارەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ناکۆکن. ئەمریکا دەیەوێت هەسەدە ڕۆڵی لە داهاتووی سووریا هەبێت و جیای دەکاتەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان. بەڵام تورکیا هەمیشە هەسەدە بە یەپەگە ناودەبات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک کە هیچ جیاوزییەکیان نییە.
 
 یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کە لە کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2025ـی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەشداریی کردبوو، گوتی: "بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین هەسەدە سوود لە دۆخی سووریا  وەربگرێت، ئەو ناوچانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵكرا، هەسەدە بە ناچاری پاشەکشەی لێکرد".
 
 ڕۆژی 8-12 دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا کەوت و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن چوونە دیمەشقی پایتەخت. وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: پێشتر تورکیا داوای لە ڕووسیا و ئێران کردبوو کە دەستتێوەردانی سەربازی لە کاتی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسۆن بۆ سەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد نەکەن"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه