Kurdistan Press - بڕی ئەو پارەیە بڵاو کرایەوە بەشار ئەسەد بردویەنی بۆ ڕووسیا بڕی ئەو پارەیە بڵاو کرایەوە بەشار ئەسەد بردویەنی بۆ ڕووسیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

بڕی ئەو پارەیە بڵاو کرایەوە بەشار ئەسەد بردویەنی بۆ ڕووسیا

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمزـی بەریتانیایی بڵاوی كردووەتەوە، بانكی ناوەندیی سووریا، بە فەرمانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سووریا، 250 ملیۆن دۆلاری ڕەوانەی ڕووسیا كردووە.
ئەم بردنەدەرەوەی پارەیە لە ساڵی 2018 و 2019 لە كاتێكدا بووە كە ڕژێمی سووریا لە بن گەمارۆیەكی توندی نێودەوڵەتیدا بوو و ئابوورییەكی خراپی هەبووە، لەم ڕووەوە بۆ بەردەوامیدان بەخۆی، پێویستیی بە پشتیوانیی سەربازیی ڕووسیا بووە.
ڕۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە، پارەكە بەشێوەیەكی كاش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بۆ فڕۆكەخانەی ڤونكۆڤۆی ڕووسیا گوارزاوەتەوە و پارەكەش لە 100 دۆلاری و 500 یۆرۆیی پێك هاتووە و دوو تۆن بووە.
لە تۆماری بازرگانیی ڕووسیادا تۆمار كراوە، فڕۆكە سوورییەكان لە 21 گەشتدا، لەو ماوەیەدا پارەی سووریایان بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە.
جێی باسە ڕووسیا بە یەكێك لە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا دادەنرا، بە تایبەت لە 13 ساڵی شەڕی ناوخۆی سووریا، بەڵام دواجار بەهۆی پێشڕەویی چەكدارانی بەشێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ڕژێمەكە كۆتایی پێهات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه