Kurdistan Press - ئیسرائیل بومه‌له‌رزه‌ى له‌سوریا دروستكرد و تەرتوسەی ئەژاند ئیسرائیل بومه‌له‌رزه‌ى له‌سوریا دروستكرد و تەرتوسەی ئەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بومه‌له‌رزه‌ى له‌سوریا دروستكرد و تەرتوسەی ئەژاند

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەدرێژایی هەشت کاتژمێر چەند ناوچەیەکی سەربازیی پاشماوەی سوپای سوریای لەسنوری شاری تەرتوس بەچڕی بۆردومانكرد، به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌كانیش، "ئه‌و بۆردومانه‌ى ئه‌مڕۆى ئیسرائیل، بەیەکێک لەبەهێزترین هێرشەکانی 12 ساڵی ڕابردوو بۆ سەر سوریای داده‌نرێت".

ئەفسەرێکی پێشوی سوپای سوریا کە نیشتەجێی تەرتوسە لەسەر هێرشەکە قسەی بۆ میدیاکاران کردوەو وتویه‌تى، "ئەوە یەکەمینجارە هێرشێکی گەورەو بەهێز دەکرێتەسەر شارەکە، کە بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی‌و بنکە سەربازییەکانی سوپای ڕوخاوی سوریای لەنزیک گوندەکانی حەریسۆن، بەلوتییەو خەراب بۆردومانكردوه‌، لەنێویاندا لیوای 23و یەکەی سەربازیی‌و چەند ناوچەیەکی دیکە هەن".

هەر بەوتەی ئەفسەرەکە، هێرشەکەی شەوی ڕابردوی ئیسرائیل بۆسەر سوریا، یەکێک بوە لەبەهێزترین هێرشەکان بۆ لەناوبردنی موشەک‌و جبەخانەکانی نێو ئەشکەوتەکان، کە لەدوری دەیان کیلۆمەترەوە خەڵکی هەستیان بەکاریگەری تەقینەوەکان کردوەو گوێبیستی دەنگەکان بون.

هەروەها ئاژانسی DPAی ئەڵمانی لەزاری دانیشتوانی تەرتوس بڵاویکردوەتەوە، "بەهێزی هێرشەکان ترس‌و تۆقاندنێکی زۆری لەناو دانیشتوانی شارەکەو ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوکردوه‌ته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ى 10 هێرشى یه‌ك به‌دواى یه‌كا، هێرشه‌كانى ئه‌نجامداوه‌و هێزى بۆردومانه‌كانیش به‌راوردكراوه‌ به‌بومه‌له‌رزه‌و ده‌ڵێن:"هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز بوه‌ كه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى بومه‌له‌زریه‌كه‌ كه‌ گوڕه‌كه‌ى سێ پلەی ڕێختەر بێت".

لاى خۆیه‌وه‌ کەمال موسا بەڕێوەبەری پێشوی تۆمارە سەربازییەکانی سوریا ئاشكرایكردوه‌، "لەهێرشەکانی ئەمدوایه‌دا ئیسرائیل 85%ى چەک‌و جبەخانەکانی سوپای سوریای لەناوبردوە".

بەگوێرەی ئامارەکان، لەوەتەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕوخاوە، ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی میراتی سوپای سوریا زیاتر لە 500 هێرشی ئاسمانی کردوەتەسەر جبەخانەو ناوەندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، پێشوتریش ترس‌و نیگەرانی خۆی دەربڕی بوو لەوەی چەکە کیمیاییەکانی ڕژێمی سوریا بکەوێتە دەستی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه