ئەمڕۆ یەكشەممە، 29ی 12ی 2024، لە چوار هێرشی ئاسمانییدا لە ناوچەی باكووری حەدیدە لە یەمەن، چەندین سەربازگە و ماڵی ئەندامانی حووسییەكان بە ئامانج گیران.
لەو هێرشانەدا، ماڵی سەركردەیەك لە هێزە دەریاییەكانی حووسییەكان لە ناوچەی (رەئس عیسا) بە ئامانج گیراوە و لە بەندەری میناش لە باكووری حەدیدە سەربازگەیەكی ئەو گرووپە بە ئامانج گیراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، بە توندی ڕووبەڕووی حووسییەكانی یەمەن دەبنەوە.
سەرچاوە ئیسرائیلییەكان لە نێویاندا كەناڵی 12ی ئیسرائیلی، باسیان لەوە كردووە، حكوومەتی ئیسرائیل ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی هەڵمەتێكی سەربازیی فراوان لە دژی حووسییەكان.
لە هەفتەی ڕابردووەوە، هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر حووسییەكان و پایتەختی یەمەن زیادیان كردووە و بەشێكی هێرشەكانیش جەرگەی فڕۆكەكخانەی نێودەوڵەتیی سەنعایان گرتووەتەوە.
وەڵام بدەوه