ئیفى دیفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاند، سوپاى ئیسرائیل له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدایه و له نزیكه‌وه چاودێرى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌كات و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له رێنوێنى ته‌ناهى رووى نه‌داوه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى شوبات، ئیفى دیفرین گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل به میدیاى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، "سوپا له نزیكه‌وه چاودێرى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌كات، به تایبه‌تى ئه‌و مشتومڕه‌ى پێوه‌ندى به ئێرانه‌وه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانى سوپاى ئیسرائیلیش دیفرین ده‌ڵێ، "سوپاى ئیسرائیل له حاڵه‌تى ئاماده‌باشى به‌رگریدایه و چاومان به هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه، له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاگاداریین بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه و گۆڕانكارییه‌ك" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه هیچ گۆرشانكارییه‌ك له رێنموێنى ته‌ناهى رووى نه‌داوه".
هاووڵاتیانى ئیسرائیلیش ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنى زانیارى بۆ كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.


وەڵام بدەوه