Kurdistan Press - پارتی بە بەرھەمەکەی و حیزبەکانی تر بە نزاکانیان پارتی بە بەرھەمەکەی و حیزبەکانی تر بە نزاکانیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی بە بەرھەمەکەی و حیزبەکانی تر بە نزاکانیان

پارتی ئەو جوتیارەیە کە گەنم دەچێنێت، چاوەڕێی بارانێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی بەرھەمێکی باشی ھەبێت مناڵەکانی پێ بەخێو بکات و برسی نەمێنەوە. 
حیزبەکانی تر ئەو بەناو جوتیارەن کە گەنم ناچێنێت و ھیچ بەرھەمیان نیە جگە لەوەش نزا دەکەن کەباران نەبارێت! بۆ ئەوەی جوتیارە ماندووەکە ھیچ بەرھەمێکی نەبێت وەکو ئەوان بێ بەرھەم بێت! 

کە نزاکان قبوڵ بون دەڵێن ئاھا پارتی بەکەڵکی جوتیاری نایات لەکاتی بەرھەمی زۆر هیچ پاشکەوتێکی نەکردووە بۆ ڕۆژی ڕەش و برسی، کەچی لەکاتێک دا ئەوان نە گەنمیان چاندووە، نە لەکاتی بەرھەمی زۆر پلانیان ھەبووە کە گەنم پاشکەوت بکەن چونکە پیلانی ئەوان ئەوە بووە کە قەیرانی گەنم دروست بکەن بۆ ئەوەی بێ بەرھەمی خۆیان بشارنەوە! 

کەنزاکانیش قبوڵ نەبون و باران باری، خۆیان دەکەن بەجوتیار و شەریکی بەرھەمەکە، پارتیش بەبێ دوودڵی بەرھەمەکە لەگەڵ ئەوانیش بەش دەکات چونکە پارتی تەنھا لە خەمی خۆی نیە بەڵکو لەخەمی ھەموانە (یار و نەیارەکانی). 

ھەموو حیزبەکان سەوز و نیلی و قاوەیی و ھەردوو پرتەقاڵیەکە خۆیان بەڕکابەری پارتی دەزانن، لەسەر حسابی دژایەتی کردنی پارتی و پاشگری بارزانی دەیانەوێت ببن بەڕەقەم، بەبێ ئەوەی بەرھەمێکیان ھەبێت کەتاکە بەرھەمیان تەنھا ئەوەیە پارتی خراپە! دەیانەوێت بەو قسانە پێگەی پارتی لاوازبکەن خۆیان ئەوپێگەیە وەربگرن، بۆئەوەی ببن بەپاشکۆی ئەوانەی لەبەغدا دژایەتی مافەکانی کورد دەکەن. 

کەچی پارتی نە ڕکابەری ھیچ حیزبێک دەکات، نە لەسەر حسابی دژایەتی کردنی ھیچ لایەنێک پێگەی خۆی بەھێز دەکات بەڵکو پشتی بەخەڵکی کوردستان بەستووە بە ھەگبەی دوێنێی پڕ لە سەروەری و ئەمڕۆی شەڕکردن لەسەر ھەموو مافەکانی گەلی کوردستان دەیەوێت پێگەی خۆی بەھێز بکات، نەك پاشکۆیەتی قبوڵ ناکات بەڵکو لەگۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا حسابێکی گەورە و تایبەتیشی بۆ دەکرێت. زۆریشن ئەوانەی دەیانەوێت ببن بەپاشکۆی پارتی! 

دەنگ بە پارتی بدەی شکۆدار دەبیت! دەنگ بە ئەوان بدەی پاشکۆدار دەبیت!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه