لە سەروبەندی ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر میدیای کوردی ماسکی خۆیان لابرد کاتێک بەئاشکرا وتیان حەشدی شعبی بەڕێکەوت بۆ گرتنی ھەولێر! ھێندە بەئومێد وپەرۆش بوون وایان زانی کە کۆتایی پێشمەرگەیە ئیدی شتێک نامێنێتەوە بەناوی ھەرێمی کوردستان جا بە ئاشکرا کەوتنە خزمەتی نەیارەکانی ئەم ھەرێمە کە لەسایەی ئەم ھەرێمە چەند ساڵبوو بەئازادی کاری میدیای خۆیان دەکرد.
ھەریەک لەئەوەی تر بەپەلەتر بوو کەھەواڵی بەپەلە دابنێن لە پێشڕەویەکانی حەشدی شعبی، ئامادەکاری باشیان کردبوو لە ھەموو سەنگەرەکان کە سەرکەوتنی حەشدی شەعبی بەسەر پێشمەرگە بەلایڤ ڕاستەوخۆ بگوازنەوە! قەد ماندوو نەدەبون لەگواستنەوەی ھەواڵی نەیارەکانی کوردستان جاش ئاسابون!
بەڵام کاتێک پێشمەرگە لەپردێ سنورێکی بۆ پێش ڕەویەکانی حشدی شعبی دانا دۆزەخیان لەسەر پشتیان داگیرساند فریای ڕاکردنی خۆیان نەکەوتن کونە مشکیان لێ بوو بەقەیسەری، میدیای کوردی ھەواڵی بەپەلە بەپەلەیان بڵاودەکردەوە کە پێشمەرگە مامەڵەی خراپ لەگەڵ دیلەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەکات!
خەون و ئاواتیان بوو کە ھەرێمی کوردستان داگیربکرێت بەڵام کەخەونەکەیان نەھاتەدی کەوتنە ناو زڕاندنی پێشمەرگە بۆ ئەوەی بۆ ڕای گشتی ناوی پێشمەرگە بە خراپە و ستەمکار ناو ببەن و داگیرکاریش بەحەق بزانن!
جائەوانەی دوێنێ ئاواتیان ئەوەبو کەحشدی شەعبی ھەرێمی کوردستان داگیربکات ئەمڕۆ کەوتونەتە مەتح و سەنای سوپا و دژە تیرۆری عێراقی بۆ ئەوەی پێشمەرگە بەترسنۆک و لاواز پێشان بدەن خەڵک سیقەی بەناوی پێشمەرگە نەمێنێت، بەڵام با دڵنیابن ھەروەک داستانی پردێ و سحێلا فریای ڕاکردنی خۆیان ناکەون ھەر پێشمەرگە دەبێتە فریادڕەسی ھەموو خاکی کوردستان بەناوچە دابڕێنراوەکانەوەش.
ھەموو میدیایەک سیاسەتی حیزبی خۆی پەیرەو دەکات، ھەر لە میدیایەوە دەزانی کام حیزب دڵی لای کوردستانە شەڕ بۆ کوردستان دەکات کامیانیش دڵیان لای نەیارەکانی کوردستانە لە میدیاوە ھەمیشە خزمەتی ئەوان دەکەن.
کام میدیای کوردی جگە لەمیدیای پارتی بۆجارێکیش جورئەت دەکات باسی سەرکەوتنی پێشمەرگە لەداستانی پردێ و سحێلا بکات یان کردوێتی ھەر ئەو بەناو میدیایانە بە سەدان جار باسی شکستی پێشمەرگەیان لە میحوەرێک کردووە بۆ خزمەت کردنی نەیارانی کوردستان بە ھەزاران دۆلاریشیان لە سپۆنسەری ڕاپورتەکەیان سەرف کردووە.
وەڵام بدەوه