پۆپۆلیسم بزووتنەوەیەکی سەرەڕۆیە. جووڵەیەکە، زەمینەی سەرهەڵدانی پەیوەستە بە دۆخی کۆمەڵگاوە چ لە رووی ئابوریەوە بێ چ لە رووی سیاسیەوە.
ئەشێ هەڵگرانی بیری پۆپۆلیسم لە ناخی کۆمەڵگاوە هەڵقوڵابن، لێ هەڵگری ئایدیۆلۆژیایەکی دیاری کراوی چەپ یا راست یا چەپی ناوەراست نین و هەر رۆژەوە لە ئاوازێک دەخوێنن و پرسێک دەورووژێنن.
پۆپۆلیستەکان بە قۆستنەوەی دۆخی کۆمەڵگا و نارەزایەتی توێژێکی دیاری کراوەوە، بەردەوام لە هەوڵی هاندان و ختوکەدانی جەماوەردان دژ بە دەسەڵات و دەستەبژێری حوکمڕان و وێناکردنی خۆیان وەک نوێنەری راستەقینەی جەماوەر.
هەوڵی پۆپۆلیستەکان لە گشت ئاستێکی جڤاکدا رووبەرووبوونەوەی زۆرینەیە بە ئاراستەی سوار بوونی شەپۆلی توێژێکی دیاریکراوی جەماوەری ناڕازی و وێناکردنی خۆیانە وەک فریاد رەس و ئەلتەرناتیڤی چارەسەرەوە.
دەرەنجامی هەوڵەکانی گشت بزاڤە پۆپۆلیستیەکان هەمیشە هێنانە کایەی دۆخێکی ئاڵۆزکاوو تەژی پێکدادان و ڕەت کردنەوەی گشت گفتوگۆو دانوستانێکی بەرهەمدارە بە ئاراستەی چارەسەر کردنی ئاڵنگەریەکانی کۆمەڵگاو چارەسەرکردنی کێشەکان و دابین تەناهی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دۆخی دڵنیاییەوە.
وەڵام بدەوه