Kurdistan Press - نەوەی فرەکاراکتەر نەوەی فرەکاراکتەر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوەی فرەکاراکتەر

رۆحی شەرەنگێزی رۆحێکی خواپێداوو 
سرووشتی نیە. 

تایبەتمەندی جۆرە بکەرانێکە لە لایەن  هەلپەرەستانەوە لەسەری پەروەردەو گۆش کراون و  لەهەوڵی سەپاندنی بیروبۆچوون و ئایدیاکانیاندا سڵ لە ئەنجامدانی هیچ کردارێکی تێکدەرانە ناکەنەوە. 

ئەم چینە کۆمەڵایەتیە دەیانەوێ لە رێگەی تووندووتیژی و وەگەڕخستنی مەکینەی پێکداهەڵشاخێن و بەردەوامی دان بە ململانێ و ڕەتکردنەوەی رکابەرە سیاسیەکانی تر و ئەویترو ئەوانیترەوە، دۆخێکی پڕ لە مەترسی و نائەمنی و نادڵنیایی بێننە کایەوەو کۆمەڵێک دەسکەوتی کاتی بخەنە سەر خەرمانەی دەسکەوتەکانی تریانەوە. 

لە ئەدەبیاتی سیاسی پارت و بزووتنەوە جەماوری و بەرهەڵستکاریەکانی وڵاتانی پێشکەوتوودا، سیادەی وڵات و پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی، بە یەکێک لە پرەنسیپەکانی چوارچێوەی کاروچالاکی سیاسی لەقەڵەم
دەدرێت و هیچ کام لە بکەر و کاراکتەرە سەرەکیە بریارسازەکانی نێو ئەم
بزاڤانە زاتی ئەوە ناکەن لێیانەوە لابدەن. 

تەنانەت بەرەی بەرهەڵستکاران سەرباری فرەکاراکتەر بوونی لەناو کۆی گشتی پرۆسەی سیاسیدا، هەرگیز رێگەی تێکدانی دۆخی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەخۆیەوە نادات، نەخاسمە لە حاڵەتی جەنگ و رووبەرووبوونەوەی سەربازی و چەکداری لەگەڵ نەیاران و دوژمنانی نیشتیمان و کەڵەکەبوونی هەڕەشەی دەرەکی و  قوربانیدانی گەلەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه