Kurdistan Press - دروستکردنی گومان ئەم توێژەی هەڵگری ئەم ئایدیایەن، زادەی قۆناغێکی تایبەتن، بەرهەمی رۆشنگەری و فکرو ئایدیا و هێنانەکایەی کامەرانی و بەختەوەری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رەفاە و ئۆقرەیی نین. دروستکردنی گومان ئەم توێژەی هەڵگری ئەم ئایدیایەن، زادەی قۆناغێکی تایبەتن، بەرهەمی رۆشنگەری و فکرو ئایدیا و هێنانەکایەی کامەرانی و بەختەوەری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رەفاە و ئۆقرەیی نین. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دروستکردنی گومان ئەم توێژەی هەڵگری ئەم ئایدیایەن، زادەی قۆناغێکی تایبەتن، بەرهەمی رۆشنگەری و فکرو ئایدیا و هێنانەکایەی کامەرانی و بەختەوەری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رەفاە و ئۆقرەیی نین.

ئەم توێژە ئەو توێژەیە بەدگومانی بەرهەم دەهێنێ و دوودڵی پەرەپێدەدات 
و نائومێدی بڵاو دەکاتەوە.  

ئەم توێژەی هەر رۆژەو هەڵگری نازناوێک و تایبەتمەندیەکی داتاشراوی بێ بنەمایەکی  فکری و مەعریفیە، گرێدراوی زەمەنێکە گشت ساتەوەختەکانی بە بەدگومانی تەنراوە.  

کاراکتەرەکانی ئەم شەپۆلە نوێیەی بەدگومانی ئیش لەسەر فکر ناکەن، کاریان توێژینەوەی مەعریفی و ئابوری نیە، بەڵکە ئامانجیان لە خشتەبردن و  بەلارێدابردن و بڵاوکردنەوەی دڕدۆنگیە. 

بکەران و سەرقافڵەدارانی کاروانی ئەم توێژە، هەر رۆژەو سەرقاڵی هۆنینەوەی بالۆرێک و ژەنینی ئاوازێکی رووخێنەری ورەو هیواو  لەبار بردنی دۆخی دڵنیایی و وێران کردنی فکر و خەیاڵن. 
هەر بە ئاشکرا ئیش لەسەر وێرانکاری دەروونی و داڕمانی سایکۆلۆژی تاکی کورد دەکەن. ئیش لەسەر  دۆخی شێواوو حەماسی  توێژێکی کۆمەڵگا دەکەن بە ئامانجی وێرانتر کردنی کەلاوەکانی هێزوبڕواو دەرز تێخستنی زیاتری ریزەکانی گەل و دواجار تاودانی ئەسپی کحێلی خۆشبەزی تموح و ئارەزووە بەرتەسکەکانیان و چینینەوەی دەسکەوت و  تێکدانی واقع و شێواندنی راستیەکان و تارمایی خستنە سەر حەقیقەتەکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه