بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تورکیا لە دادگەیەکی ئەمریکی سكاڵای لەسەر عێراق تۆمارکردووە کە تێیدا داوا دەکات، نەک تەنیا هیچ پارە بە عێراق نەدات، بەڵکو دەڵێت، پێویستە بەغدا 956 ملیۆن دۆلاری پێ بدات.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، تورکیا دەڵێت، بە هەژمارکردنی رێژەی ئەو سوودەی کە دادگەی نێوبژیوانیی پاریس لەسەر ئەو قەرەبووە دیاریکردووە کە هەر یەکەیان دەبێت بەوەی دیکە بدات، ئەو پارەیەی عێراق قەرزاری تورکیایە زیاتر دەبێت لەو بڕەی کە دەبێت ئەنقەرە بە بەغدای بداتەوە.
وەڵام بدەوه