Kurdistan Press - یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

پەیمانگای توێژینەوە فەلەكییەكان و جیۆفیزیكی لە میسر رای گەیاند، بەپێی پێودانگ و حساباتە فەلەكییەكان كە لەلایەن پەیمانگاكەیان ئەنجام دراوە، دەسپێكی مانگی رەجەب بۆ ساڵی 1445ی كۆچی دەكەوێتە 13ی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی نوێ " مانگی یەكی ساڵی 2024" و 29 رۆژ دەبێت مانگەكە.
بەپێی پەیمانگاكە، بەم شێوەیە كۆتایی شەعبان لە 11ی مانگی شوباتی ساڵی ئایندە دەبێت، و رەمەزانیش دەكەوێتە 11ی مانگی ئاداری 2024 " 11/3/2024".
جاد قازی، سەرۆكی پەیمانگە میسرییەكە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاندووە، هیلالی مانگی رەجەب سەعات 59:1 ی ئێوارە بەكاتی میسر لە رۆژی پێنجشەم كە دەكەوێتە "29ی مانگی جەمادی كۆچی" و 11/1/2024 لەدایك دەبێت.
زیاتر ئاماژەی داوە كە هەمان رۆژ هیلالی رەجەب ئاوا دەبێت و لە مەكە و قاهیرە و چەند پایتەخت و شارێكی تری ئیسلامیش دەتوانرێ بە چاوی سەر ببینرێ.
جاد قازی زیاتر گوتی، مانگ سێ خوولەك پێش خۆرئاوابوون دیار نامێنێت لە شاری مەكە و حەوت خوولەكیش پێش خۆرئاوابوون لە قاهیرە مانگیش ئاوا دەبێت و دیار نامێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا