زاخارۆڤا: هێرشكردنه‌سه‌ر حووسییه‌كان هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی وێرانه‌یی زیاتر
رووسیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "هێرشی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی و وێرانه‌یی زیاتر".
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌مه‌ن، نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌لاڕێدابردنه، كه ئه‌نگلۆسكسۆسنییه‌كان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، مه‌به‌ست لێی ئاڵۆزكردنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
وەڵام بدەوه