دەیان فڕۆکەی ئەمریکی چەک و مووشەکی پێشکەوتوویان گەیاندە ئیسرائیل
کەناڵی i24NEWS ی ئیسرائیل
دەیان فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی 'نیڤاتیم' لە باشووری ئیسرائیل نیشتنەوە، کە بارێکی گەورەی چەکیان هەڵگرتبوو، دیارترینی ئەو چەکانەی هێناویانە بۆمبی قورسی جۆری MK-84 و سەدان مووشەکی سیستەمی THAAD و هەزاران تەقەمەنی دیکەن.
ڕەوانەکردنی ئەم بارە چەکە، لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامە، هەروەها چەندین جار دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە ئێران کردووە، لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان
وەڵام بدەوه