گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکاتەوە
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:
شەممە 19ـی نیسان دەچێتە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەمەبەستی ئامادەبوون لە گەڕی دووەمی دانووستانە ناڕاستەخۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی
ڕۆما لایەنی نێوەندگیر نییە لە دانووستانەکان، تەنها شوێنی دانووستانەکەیە، بەڵکو عوممان وڵاتی نیوەندگیری دانووستانە ناڕاستەوخۆکانە و بەو شوێنە ڕازی دەبن کە لایەنی نێوەندگیر دیاریی دەکات بۆکۆبوونەوەکان
ئەو ئەرکە تەنها لە ئەستۆی وەزیری دەرەوەی عوممان و وڵاتەکەیدایە
12ـی نیسانی 2025، گەڕی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەسەر پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عوممان به سهرۆكایهتیی عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە چوو
شایەنی باسە کوردستان پرێسس یەکەم میدیای کوردی بوو ئاشکرایکرد کە گەڕی دووەمی ئەم دانوستانە لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت
وەڵام بدەوه