کارەبا گەڕایەوە و ژیان دەستی پێکردەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە کارەبا بۆ هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و پرتوگال گەڕایەوە و شەمەندەفەر و زۆربەی سیکتەرەکانی تری ژیان لەو دوو وڵاتە کەوتنەوە کار
شایەنی باسە پچڕانی کارەبا لەو دوو وڵاتە سەرەتا لە ئیسپانیاوە دەستی پێکرد، دواتر پرتوگالیشی گرتەوە
دەربارەی هۆکارەی پچڕانی کارەبای ئەو دوو وڵاتە ئەوروپییە، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، بەڵام بەڕونی باسی هۆکارەکەی نەکرد
دەسەڵاتدارانی پرتوگالیش هۆکاری پچڕانەکەیان بۆ وڵاتی ئیسپانیا گەڕاندەوە و دۆخەکەشیان بە مەترسیدار ناوبرد
وەڵام بدەوه