Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.

 

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.

 

ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و  خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه