Kurdistan Press - بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمێر پووتین دەرکرا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمێر پووتین دەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمێر پووتین دەرکرا

‎ ئەمڕۆ دادگەی نێودەوڵەتیی تاوانەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد، بەهۆی هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا.

‎دادگەی نێودەوڵەتیی تاوانەکان ئەمڕۆ هەینی 17ـی 03ـی 2023 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد و ڕایگەیاند: بەهۆی لەشکرکێشیی بۆ سەر ئۆکراینا.

‎ڕاشیگەیاند: جگە لە پووتین، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ماریا ئەلێکسیڤنا لڤۆڤا – بیلۆڤا کۆمیساری سەرۆکایەتی مافەکانی منداڵ لە ڕووسیا دەرکرا.

‎ڕووسیا لە 24ـی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە لەشکرکێشییەکانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد و تاوەکوو ئێستاش هێرشەکانی بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا