Kurdistan Press - ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە. ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.                                                          ( تەنها بۆ زانین ).                                    

ماوەیەکە هەندێک زانیاری نادروست و چەواشەکارانە دژی پرۆژەی هەژماری من لێرەو لەوێ بڵاودەکرێتەوە، بەپێویستمان زانی چەن زانیارییەک لە سەر پرۆژەکەو هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.

کورتەیەک لە پرۆژەی هەژماری من:

پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەلایەن نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەئاگاداری بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق  لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

مەبەستی پرۆژەی "هەژماری من" دروستکردنی بانک نییە بەڵکو پرۆژەیەکی گشتگیری دارایی پێشکەوتووە کە ئامانج لێی دابین کردنی ڕێگەیەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ دەست ڕاگەیشتن بەچەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سەردەم و دابین کردنی مووچەو پێدانی چەندین جۆری قەرو سلفەو پێشینە لەلایەن بانکەکانەوە بۆ فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان. هەروەها سەرچاوەیەکە بۆ ڕێگری کردن لە سپیکردنەوەی پارە و کۆتایهێنان بە گەندەڵی.

پرۆژەی هەژماری من دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی داتای وردو دروست و شەفاف لە سەر خەرجی و داهاتەکان، هەروەها پێشکەش کردنی چەندین جۆر سلفەو پێشینە بە فەرمانبەران و سوودمەندانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوری و بوژانەوەی سێکتەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه