فڕۆکەكانی تایبەت بە پڕكردنەوەی سووتەمەنی سوپای ئەمەریکا ئاسمانی ناوچەکەیان تەنیوە
ئەمڕۆ سێشەم سێی تشرینی دووەمی 2026، ماڵپەڕی "فلایت ڕادار 24"ی تایبەت بە چاودێریکردنی جووڵەی فڕۆکەوانی ئاشکرای کرد کە فڕۆکە سووتەمەنیبەخشەکانی سەربە سوپای ئەمەریکا، زۆرترین ڕێژەی چاودێریکردنیان لە ناوچەکەدا تۆمار کردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی هێرشێکی سنوورداری ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕەکە، فڕۆکەکانی تایبەت بە سووتەمەنیدان لە ئاسماندا کە سەربە هێزی ئاسمانیی ئەمەریکان، لە پێشەنگی ئەو گەشتانەدان کە لە ئێستەدا زۆرترین چاودێرییان دەکرێت. هاوکات بەکارهێنەرانی "فلایت ڕادار 24" بە وردی چاودێریی فڕۆکەکانی تری ناوچەکە دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی بەرەو ڕیاز دەچن یان لێیەوە دەگەڕێنەوە.
ئەم جووڵە چڕە ئاسمانییانە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران. هەر ئەمڕۆ سێشەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە وڵاتەکەی گورزێکی سەربازیی سنوورداری ئاراستەی دامەزراوەیەکی بەرگریی ئاسمانی لە ناوخۆی ئێران کردووە.
ئەم پێشهاتە خێرایانە لە کاتێکدان کە ئەمڕۆ سێشەم، هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەستی پێ کردووە، ئیدارەی ترەمپیش لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا ڕووبەڕووی فشاری زۆر بووەتەوە بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگ لەگەڵ ئێران و تێچووە ئابوورییەکانی.
جێی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە دوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دابوو، بەڵام دوێنێ دووشەم ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە بۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە بگۆڕێت.
فڕۆکەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ناوچەکەن
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
فڕۆکەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ناوچەکەن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران ڕێگەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز بۆ چوار وڵات دەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی سەرۆک بارزانی گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
زەنگی هێرشکردن لێدرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل زانیاری مەترسیداری بە ئەمریکا دا
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی هۆشداری تــــاران
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه