Kurdistan Press - روونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە روونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە. 

لەدوای بڵاو بونەوەی گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٤ ) ی ساڵی (٢٠٢٥ ) لەڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٦/٢ ) تایبەت بە لێبڕینی خانەنشینی، وەک لە گشتاندنەکەدا هاتووە کە پاڵپشتە بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و دوو نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە ( ٥٩٨٩ لە ٢٠٢٥/٥/١٥ ) و ژمارە ( ٦١٧٠ لە ٢٠٢٥/٥/١٩ ) و کۆنوسی کۆتایی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە ( ٢٤٦٦٠ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٤ ).

لێرەو لەوێ لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی پۆپۆلیست و کەسانی بەناو ڕەخنەگری بێ ئاگا کە لەسەر هەموو شت قسە دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ شارەزاییەکیان لەو بابەتانەدا هەبێت چەندین بوختان و چەواشەکارییان لەسەر ناوەرۆکی گشاندنەکە بڵاوکردۆتەوە.

لەپێناو ئەوەی چی تر ڕای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت بەپێویستمان زانی بەم چەند خاڵەی خوارەوە ڕاستییەکان بخەینە ڕوو.

١- دوای بەرکاربوونی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی ( ٢٠١٤ ) لە هەرێمی کوردستان بەپێی بریاری ژمارە ( ٢٥٩ ) لە ٢٠٢٤/٧/٣ و سەپاندنی ڕێژەی ( ١٠٪ ) لێبڕینی خانەنشینی ( توقیفات التقاعدیە ) لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەمەش ڕێژەی ( ٣٪ ) لێبڕینی خانەنشینی لە ڕێکەوتی ( ٢٠١٤/١/١) تا ( ٢٠٢٤/٦/٣٠ ) وەکوو قەرز تۆمار دەکرێت لەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان کە بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەژمارە ( ١٩١٠٠ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٥/٨ ) کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد کراوە و تیایدا کۆنوسی لیژنەی کۆتایی لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٣/٩ ) هاوپێچ کراوە ئەم لێبڕینەی سەپاندووە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٦/١ ) لێبڕینەکە لە مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران دەخاتە واری جێبەجێ کردنەوە.

٢- ئەو لێبڕینە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکوو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و خودی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە، لەمانگی شوباتەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەوڵیداوە ئەو لێبڕینە جێبەجێ بکات و بەماوەیەکی کورتیش پارەکە وەربگرێتەوە ، بەڵام بەهەوڵی تیمەکانی وەزارەتمان ماوەی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە درێژ کرایەوەو چەند مانگێکیش جێبەجێکردنەکەی دواخرا، کە هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو لێبڕینەی کردبووە یەکێک لە مەرجەکانی ناردنی تەمویلی مووچە.

٣- چۆن جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بۆتە هۆی سودمەند بوونی سەدان هەزار خانەنشین و فەرمانبەر کە لە داهاتودا بەم یاسایە خانەنشین دەبن، دەبێت ئەو پابەندیەش جێبەجێ بکرێت کە بریتییە لە دانەوەی ئەو جیاوازی لێبرینە کە لایەنێکی تری یاساکەیە

٤-ئەم لێبڕینی لە ( ٣٪ )یە، کە مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گل دەدرێتەوە، ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی حکومەتی فیدراڵەوە .

٥- جێبەجێکردنی ئەو لێبڕینی خانەنشینییە یەکێک بوو لە تێبینییەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرکاربونی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و ناردنی تەمویلی مووچەی مانگانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

لە کۆتایدا وەڵامی پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کورستان لە پەرلەمانی عێراق ( دارا سێکانیانی ) و هاوشێوەکانی و ئەو کەس و لایەنانەی کوێرانە بوختانیان بۆ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کردووە لەم بابەتەدا بەم ئایەتە پیرۆزە دەدەینەوە ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ ).

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری 

٢٠٢٥/٦/٣

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه