لە ڕۆژانی داهاتوودا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبنینیکردن لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکەن.
سێ مانگ جارێک شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن کە پێکێدێت لە نوێنەری هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتیی بودجە، ژمێرکاری و دیوانی چاودێری دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان پێداچوونەوە بە تەراوزووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە دەکەن، واتا پێداچوونەوە دەکەن بە خەرجی و داهاتەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی ڕابردوو، مانگەکانی چوار و پێنج و شەش ئامادەیە.لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا شاندەکەی عێراق دێن و وردبینی بۆ ڕاپۆرتەکە دەکەن. هاتنی لیژنەکە لەکاتێکدایە کە 72 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە، بەڵام حکومەتی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی، ئێستاش خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە و تاوەکو هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت و ئەویش بۆ بەغدا دەنێردرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
وەڵام بدەوه