ئاسایش و بەشێکی پێشمەرگە ئەوانەی کارتی بانکیان هەیە، مووچەیان پێش خرا و سبەی مووچهكانیان دابهش دهكرێت.
تیمی (هەژماری من) بڵاوی کردەوە، سبەی شەممە 26ی تەمموزی 2025، مووچەی ئاسایش و پێشمەرگەی یەکەی 80 و فەرماندەی زێرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری پێشمەرگە، لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM دەدرێت.
ئهمه لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی ئەو شوێنانە ڕوژی یەکشەممەیە.
ڕۆژی پێنجشەممە 24/7/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت، ڕۆژی یەکشەممە 27/5/2025، تەواو دەکرێت.
وەڵام بدەوه