نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 47 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 331 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 378 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.
وەڵام بدەوه