سەرەتای مانگی هەشت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت، لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا ناردنی 120 ملیار دیناری دووەم بۆ بەغداد یەكلادەكرێتەوە تاوەكو حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بدات.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو 120 ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆ لەكاتی خۆیدا بنێرێت ئەوا حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش دەدات و ئەگەر پارەكە بنێردرێت چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای مانگی هەشتدا مووچەی مانگی شەش دابەشبكرێت.
پێشتریش راگەیەندرا حكومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش جگەلە 120 ملیار دینارەكە داوای 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەكات و لە ئێستادا پرسی نەوت سپێردراوە بە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە بڕی نەوتی بەرهەمێنراو دوای هێرشە درۆنییەكان.
وەڵام بدەوه