جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، تەنیا 20% مووچەخۆرانی سلێمانی خۆیان لە هەژماری من تۆمار نە کردووە، باسی لەوەش کرد لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر دەکەن.
شەممە 9ـی ئابی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لە تۆڕۆ کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: نزیکەی 80%ی مووچەخۆرانی سلێمانی خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە.ئاماژەشی داوە، دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر دەکەین و دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شوێنەکان زیاتر دەکەین
شەممە 26ـی تەممووزی 2025، پرۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی دابوو، لە ماوەیەکی پێوانەییدا، 800 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆیانن.
هەروەها باسی لەوەش کردبوو، لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بانکی دەکرێن و لە خزمەتگوزارییە بانکییە جۆراوجۆرەکان سوودمەند دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە دەستی کردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاووڵاتییان.
ئەم پرۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و دەبنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکە کەسی
وەڵام بدەوه