هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرز بووەوە و لیترێک گەیشتە 925 دینار. بازرگانێکی سووتەمەنی دەڵێت، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی حکومی زیادیکردووە و نرخی بەنزینی بازرگانییش دابەزیوە.
جەنگی مەجید، خاوەنی بەنزینخانە و بازرگانی سووتەمەنی لە شاری هەولێر رایگەیاند، "نرخی لیترێک بەنزینی کوالێتیی بەرزی نۆرماڵی بازرگانی بۆ نزیکەی 885 دینار دابەزیوە."
لە شاری هەولێر جگە لە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی، بەنزینی نۆرماڵی حکومی هەیە و نرخی یەک لیتر بە 750 دینارە، بەڵام بە نۆرە دابەش دەکرێت. جەنگی مەجید دەڵێت، "هەفتەی رابردوو دابەشکردنی ئەو بەنزینە بۆ 14 تانکەر کەمیکردبوو، ئێستا 26 تانکەر دابەش دەکرێت."
ئەمڕۆ لە 32 بەنزینخانەی شاری هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، ئەوەش وایکردووە جگە لە دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی، قەرەباڵخی سەر بەنزینخانەکانیش کەم ببێتەوە.
وەڵام بدەوه