وادەکە راگەیاندرا، کێشەی مووچە یەکلایی دەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم راگەیاند، هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ئامادەکردووە و لەم هەفتەیەدا کێشەی مووچە یەکلاییدەکرێتەوە. وتیشی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دوو وەفدی هەرێم دەچنە بەغداد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و راپۆرتی خۆیان لەبارەی خەرجی و داهاتەکان پێشکەشدەکەن. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا، حکومەتی عێراق دەەستدەکات بە هەنگاوەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بەمەبەستی هەناردەکرندەوەی نەوتی هەرێم.
وەڵام بدەوه