به‌های تمه‌ن له بازاڕه‌كانی ئێران جارێكی تر دابه‌زی و ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، 11 هه‌زار تمه‌ن چووه‌ته سه‌ر هه‌ر دۆلارێك و تمه‌ن به زیاتر له‌و رێژه‌یه به‌های خۆی له ده‌ست داوه، ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به گرنگترین هۆكار داده‌نرێت.
دواجار ئه‌وروپییه‌كان ده‌ستیان بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران برد كه له ساڵی 2015 واژوو كرابوو، له ماوه‌ی مانگێكدا یان هه‌موو سزاكان نوێ ده‌كرێنه‌وه یان ئێران داواكارییه‌كانیان قبووڵ ده‌كات.
ئێسته هه‌ر دۆلارێك به 104 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو به 93 هه‌زار تمه‌ن و 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به 92 هه‌زار تمه‌ن و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به 88 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
به‌های تمه‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، زۆر به خێرایی دابه‌زی و هه‌ر دۆلارێكی گه‌یشته 107 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام دواتر كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌رفه‌تی دانوستانی به ئێران دا، به‌هاكه‌ی تا ئاستێك ئاسایی بووه‌وه و به 80 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
به‌های ئه‌و دراوه له ژێر كاریگه‌ریی رووداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بووه و ئه‌و كاته زۆر به خێرایی دابه‌زی، كه ئیسرائیل له 13ی مانگی حوزه‌یران هێرشی كرده سه‌ر ئێران. به‌های تمه‌ن تا 95 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك بێبه‌ها بووبوو، به‌ڵام دوای جه‌نگ به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 85 هه‌زار تمه‌ن و ئێسته دۆخه‌كه‌ی له دۆخی سه‌رده‌می جه‌نگ زۆر خراپتر بووه.
وەڵام بدەوه