سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری منیان هەیە دەتوانن ئەمڕۆ مووچەی مانگی 6 وەربگرن.
هاوکات، دوای کاتژمێر 6ی ئێوارە مووچەی زیاتر لە 144 هەزار مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی دابەشدەکرێت.
لە ئێستادا نامە لە هەژماری من بۆ بەشێک لە مووچەخۆرانی نوێی هەژماری من چووە بەم شێوەیە:
بەڕێز .
بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارت دەکەینەوە کەوا لەمەودوا مووچەکەت بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی هەژماری بانکەوە وەردەگریت.
تکایە سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) مەکە تاکو ئەوکاتەی بانکەکەت ئاگانامەیەکت بۆ دەنێرێت کە مووچەکەت دابەزیوەتەوە نێو هەژمارەکەت و ئامادەیە بۆ ڕاکێشان.
هەژماری من لە چەناڵی وەتسئەپی لیستی مووچە و هەواڵی نوێ و دروست و زانیاری گرنک بڵاو دەکاتەوە بۆ بەشداربووانی پڕۆژەکە.
بۆ یارمەتی زیاتر، تکایە پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزارییەکانمان بکە لەڕێگەی ژمارە 1991ـەوە، یاخود سەنتەری خزمەتگوزاریی بانکی هەڵبژێردراوی خۆت.
وەڵام بدەوه