لەدوای ئەوەی هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتنێك، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاگاداریكردونەتەوە كە دەرفەتیان لەبەردەمدایە تا ڕۆژی سێ شەممە بگەنە ئەنجامێك، سەرچاوەیەكیش دەڵێت: ” مووچەی مانگی حەوت لەمەترسیدایە”.
لەدوای كۆبونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردو، ئهوه ئاشكرابووه، لایەنی عێراقی پێداگرییان کردوە لەسەر ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتی ناوخۆ، پاشان پێدانی 50٪ی بەهەرێم، بەڵام شاندەکەی کوردستان ئەمەیان ڕەتکردوەتەوە.
سهبارهت بهدۆسیەی نەوتیش، زانراوه، ئەو ڕێککەوتنەی کۆمپانیاکانی نەوت لەعێراق دەیانەوێت بۆ پێدانی 16 دۆلارەکە تەنها بۆ 90 ڕۆژە، تاوەکو کاری کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکە تەواو دەبێت، لەو ماوەیەدا ئەگەر پارەکە نەدرا، کۆمپانیاکان نازانن لەدادگا سکاڵا لەسەر کێ تۆماربکەن، بۆیە بەدوای ڕێککەوتنێکی نوسراوەن، بەڵام لایەنی عێراقی تاوەکو ئەم ساتە بەمە ڕازیی نییە.
شاندی ههرێم لەبەغداوە بهرهو ههولێر گهڕاونهتهوه، ئەگەر تاوەکو ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو نەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەوت و داهاتی ناوخۆ، بڕیاردان لەخەرجکردنی موچە ئەستەم دەبێت.
پێشتریش ئهوه ڕاگهیهنرا، ئەم گفتوگۆ و دانوستاندنانەی هەن بەلای محەمەد شیاع سودانیەوه دوا دەرفەتە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسییەکانی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەگەڵ هەرێم، بەپێچەوانەوە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبرێتەوە دادگای فیدڕاڵی یان ئەنجوومەنی دەوڵەت.
هاوكات، بەپێی میدیا عێراقییەكان، تهیف سامی دوو مهرجی ههیه بۆ مووچهی مانگی حهوت و بەشاندەكەی وتووە، تا هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە و داهاتی نانەوتی ڕادەستنەكەن، مووچەی مانگی حەوت نانێرن.
ئهوهش ئاشكراكراوه، لەدوایین كۆبونەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ و شاندی حكومەتی هەرێمدا، تەیف سامی بەشاندەكەی هەرێمی وتووە، ئێمە ئامادەین مووچەی مانگی حەوت بنێرین، بەڵام مەرجی سەرەكیمان بۆ ناردنی مووچە ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتیە.
بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجەی گشتی عێراق، بڕی 16 دۆلار وەک تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەدرێتە کۆمپانیاکانی نەوت لەهەرێمی کوردستان تاوەکو ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نرخی ڕاستەقینەی تێچوی نەوتی هەر کێڵگەیەک بەجیا دیاری دەکات.
لەبارەی داهاتی نانەوتیشەوە، لەبودجەدا دیاریكراوە كە دەبێت لە %50ی داهاتی نانەوتی هەرێم بگەڕێندرێتەوە خەزێنەی گشتی عێراق.
لای خۆشیەوە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بۆ پرسی نەوت و كۆمپانیا نەوتییەكان تا ڕادەیەك ڕێككەوتن كراوە و كێشەیەكی ئەوتۆی نەماوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێككەوتنی كۆتایی نەكراوە.
ڕاشیگەیاندووە، سودانی دواین دەرفەتی بە ڕێكەوتن داوە تاكو ڕۆژی سێ شەممە، ئەگەرنا سەرۆك وەزیران كێشەكە دەخاتە بەردەم دادگای فیدڕاڵی و ئەوەش كاتێكی زۆری دەوێت و مووچەی مانگی 7 زیاتر دوادەكەوێت، چونكە مووچەی مانگی 6ی وەك لایەنی مرۆیی ناردووە
وەڵام بدەوه