رێك 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌های دۆلار كه له سه‌رووی 102 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، نزیكه‌ی 5% له نرخی تمه‌ن به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه 98 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه‌ی پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و جارێكی تر به‌های تمه‌ن شكاوه.
دوێنێ هه‌ینی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ره‌ت كرایه‌وه كه داوای كۆتاهێنان به سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دژ به ئێرانی كردبوو. رووداوه‌كه به واتای ئه‌وه دێت چه‌قۆی سزاكان هێشتا له‌سه‌ر ملی ئێرانه و ئه‌گه‌ری زۆره رێكاری سناپ به‌ك زیندوو ببێته‌وه، بۆیه‌ش به‌های تمه‌ن دیسان رووی له دابه‌زین كردووه.
ئێسته به‌های هه‌ر دۆلارێك به نزیكه‌ی 103 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له‌چاو هه‌فته‌ی رابردوو 5% به‌های خۆی به‌رانبه‌ر دۆلار له ده‌ست داوه.
ماوه‌ی رابردوو نرخی تمه‌ن به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه زیاتر دابه‌زیبوو كه ئه‌وروپییه‌كان، ده‌ستیان بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران برد كه له ساڵی 2015 واژوو كرابوو، پێشبینی ئه‌وه كرابوو له ماوه‌ی مانگێكدا یان هه‌موو سزاكان نوێ ده‌كرێنه‌وه، یان ئێران داواكارییه‌كانیان قبووڵ ده‌كات.
رۆژی دووشه‌م هه‌شتی ئهیلوول، ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له نه‌مسا، ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌كانی پێوه‌ست به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران كرد. دواتر له 10ی مانگ بڵاو كرایه‌وه كه ئێران به هه‌موو داواكارییه‌كانی ئاژانسه‌كه رازی بووه، رێگه‌ی به‌وه داوه ته‌واوی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكه‌ونه ژێر چاودێریی تیمه‌كانی ئاژانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و له نزیكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت.
جێی باسه ئیسرائیل كه له 13ی مانگی حوزه‌یران هێرشی كرده سه‌ر ئێران، به‌های دۆلار تا 95 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو و دوای جه‌نگ، به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 85 هه‌زار تمه‌ن، دواتر له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردبوو و گه‌یشتبووه 106 هه‌زار تمه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت له ژێر كاریگه‌ریی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نزیكبوونه‌وه له واده‌ی كۆتاهاتنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌ك، به‌های تمه‌ن زیاتر بشكێت ئه‌گه‌ر ئێران سازشی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كات، ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزه جارێكی تر تمه‌ن له نرخدا ژماره‌ی پێوانه‌یی نزمترین به‌ها له مێژوودا تۆمار بكات.
وەڵام بدەوه