Kurdistan Press - کێشەیەک چارەسەرکرا کێشەیەک چارەسەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەیەک چارەسەرکرا

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی بەڵێندەرانی دا و بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری و بانكە بازرگانییەكانی ڕاسپارد لەگەڵ یەكێتی بەڵێندەران لەسەرهێڵ بن بۆ وەرگرتنی داتای شایستەی كۆمپانیاكان

ئەمڕۆ دووشەم 22ی ئەیلوول، كۆبوونەوەی نێوان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و شاندێكی یەكێتی بەڵێندەران بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی ڕای گەیاند، وەك وەزارەتی دارایی هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەڵێندەران و لەو چوارچێوەیەشدا چەندان نووسراومان لەبەرژەوەندی بەڵێندەران بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە تا ڕەزامەندی بدەن لەسەری

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا شاندی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی هەولێر چەند داواكاریەكیان خستەڕوو سەبارەت بەخەرجی شایستەی مانگانەی كۆمپانیاكان و گەڕاندنەوەی بارمتەی یاسایی بەڵێندەران قۆناغ بە قۆناغ و لابردنی هەندێك ڕۆتینی كارگێڕی لە بەردەم پرۆژە و كۆمپانیاكان.

وەزیری دارایی بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری و بانكە بازرگانییەكانی ڕاسپارد لەگەڵ یەكێتی بەڵێندەران لەسەرهێڵ بن بۆ وەرگرتنی داتای شایستەی كۆمپانیاكان و بەپێی خشتە و قۆناغ بەقۆناغ مانگانە شایستەكانیان هاوشێوەی پارێزگاكانی تر بۆ خەرج بكرێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه