Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکراکرا

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە بەغدا تەواو دەکرێن، وەزارەتی دارایی کوردستانیش بەمەبەستی هاوکات کردنی لیستی مووجە لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق، میزان موراجەعەی مانگی هەشت و لیستی مووچەی مانگی نۆی ئامادەکردووە و ئەم هەفتەیە ڕەوانەیان دەکات.دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕۆژی شەممە نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە کرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت دا. بەپێی لێدوانی تەیف سامی کە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا گفتوگۆی کردووە، ئەم هەفتەیە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوت دەنێرێت.

ئەگەر سێشەممە پارە گەیشت، هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی مووچە دابەش دەکرێت هەم بە کاش هەم لەڕێگەی هەژماری من، ئەگەر چوارشەممەش تەواوی پارەکە نێردرا، پێنجشەممە دەستپێدەکات و شەممە کۆتایی دێت.

لەبارەی مووچەی مانگی هەشت، سبەی دووشەممە وەزارەتی دارایی کوردستان دوایین ئەرکی خۆی بەرامبەر  وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێ دەکات، ئەویش ناردنی ڕاپۆڕتی تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعەیە.

 لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت، بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا داوایان کردووە لە ماوەی 15 ڕۆژدا، لە سەرەتای مانگی 10 تا ناوەڕاستی هەمان مانگ، بەغدا مووچەکە خەرج بکات، بەو ئامانجەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان نەفەوتێت و دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق لەیەک نزیک ببێتەوە و هاوکات بکرێت.

لەبارەی داهاتی ناوخۆش دەست بە کۆکردنەوەی کراوە، شاندە دانوستانکارەکانی هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بکەن، دوای هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی داهاتی ناوخۆی کوردستان ئاسان بووە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕاسپێردراوە بەزووترین کات لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێککەوتن. 

لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەکراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بڵاوی کردەوە، مووچەخۆران دەتوانن لە سیستەمی پەیرۆڵ و لەسەر ئەپڵیکەیشنی KRDpass وردەکاریی مووچەکەیان ببینن.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان راگەیاند لیست ئامادەکراوە، چەند ڕێکارێکی کەمی ماوە و ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تیمێکیان دەچێتە بەغدا و لیستەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن.

 لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە گۆڕانکاری نوێ هەیە، لە مانگی داهاتووەوە بۆ یەکەمجار لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، بەمەش وەزارەتی دارایی کوردستان کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ئامادەکردنی لیست و پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی مووچە دەبێت بە شێوازی دیجیتاڵی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه