Kurdistan Press - سەرجەم مووچەخۆرانی هەژماری من بە ڕۆژێک مووچەیان وەردەگرن سەرجەم مووچەخۆرانی هەژماری من بە ڕۆژێک مووچەیان وەردەگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرجەم مووچەخۆرانی هەژماری من بە ڕۆژێک مووچەیان وەردەگرن

سەرجەم فەرمانبەرانی کە لە هەژماری من تۆمارکراون بە ڕۆژێک مووچەکەیان وەردەگرن. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئێستە چاوەڕوان دەكرێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا خشتەی مووچە رابگەیەنرێ‌. لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، خشتەی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكرێتەوە كە تا رۆژی شەممە تەواوی فەرمانبەران مووچە وەردەگرن، بەڵام ئەو خشتەیە بۆ هەژماری من نییە، بەڵكو ئەو فەرمانبەرانەی كە لە هەژماری من تۆمار كراون، زۆرینەیان سبەی مووچە دەخرێتە سەر حیسابەكەیان. سەرچاوەیەكی ناو وەزارەتی دارایی و ئابووری، پشتڕاست كردەوە كە فەرمانبەرانی تۆمار لە هەژماری من بە رۆژێك مووچەكانیان وەردەگرن. زیاتر لە ملیۆنێك فەرمانبەر لە هەژماری من تۆمار كراون، پڕۆژەكە ئێستا لە فراوانبوونی زیاتردایە، هەفتەی رابردوویش ژمارەی ئای تی ئێمەكانی كوردستان زیاد كران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه