بەگوێرەی زانیارییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت، هاوکات لە ڕۆژانی داهاتوودا میزان موراجەعەی مانگی هەشتیش بۆ بەغدا دەنێردرێت. بڕیارە ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت، تیمەکە سبەی کاتژمێر هەشت و نیو لە وەزارەتی دارایی عێراق دەبن، سێ ڕۆژ دەمێننەوە تاوەکو وردبینیکردن لە لیستەکە تەواو دەبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان ڕاگەیاند: دیوانی چاودێری دارایی کوردستان هەندێک تێبینی لەسەر میزان موراجەعەی مانگی هەشت هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا ڕەوانەی بەغدامان نەکردووە، ئەگەر تێبینیەکان زوو چارەسەر بکرێن، ئەوا ئەم پێنجشەممەیە دەینێرین، ئەگەرنا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو. ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
وەڵام بدەوه