Kurdistan Press - زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی هەشت و نۆ زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی هەشت و نۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی هەشت و نۆ

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی، بۆ ئەوەی بەغدا لەبەرامبەردا؛ مووچەی مانگی هەشت لەزووترین كاتدا ڕەوانە بكات و، لە سەرەتای مانگی داهاتووش، مووچەی مانگی نۆ بنێرێت. دوای ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی نەوت و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەربەستەكانی بەردەم ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان نەماون، حكومەتی فیدڕاڵ بەڵێنی داوە مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا ڕەوانە بكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لای خۆیەوە بڕیاریداوە تا ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر دیاریكردنی داهاتی ناوخۆیی دەكرێت، مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بخاتە سەر خەزێنەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەپێناو ئەوەی هیچ بیانووێك بۆ ناردنی مووچە نەمێنێتەوە. سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی فیدڕاڵ راگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی كورد لە بەغدا داوایانكردووە، لەماوەی مانگێك و چەند ڕۆژێكی بەر لە هەڵبژاردن، دوو مووچەی یەك لە دوای یەك بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.

 هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، مووچەی مانگی هەشت دابەش بكرێت و مووچەی مانگی نۆ لە سەرەتای مانگی داهاتوو و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دابەش بكرێت. بۆ ئەمەش؛ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە ئامادەكارییەكانی بۆ كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت دەستپێكردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئامادەکارییەکان تەواو بکرێن و لیستی مووچەی مانگی هەشتیش دەمێکە لە بەغدایە و وردبینی بۆ کراوە و هیچ گرفتی نییە. لە دواهەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بەكۆی دەنگ، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرپشك كرا لەوەی مانگانە لە داهاتی ناوخۆ، بڕی 120 ملیار دینار كۆ بكاتەوە و بۆ بەغدای بنێرێت، بۆ ئەوەی كێشە بۆ مووچە دروست نەكرێت. وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنە وزارییەکەی حکومەتی عێراق، لەبارەی وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆببنەوە و لەو كۆبوونەوە بڕیار دەدرێت كە مانگانە هەرێمی کوردستان وەک داهاتی نانەوتی چەند بدات بە حکومەتی عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه