پەرلەمانی ئێران پرۆژەیەکی هەموارکردنی یاسای دراو و بانکیی پەسەند کرد، کە تێیدا لابردنی 4 سفر لە پارەی نیشتمانی پێشنیاز کرابو، بە ئامانجی سادەکردنی مامەڵە داراییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری دراوی وڵاتەکە.
دوای ئەوەی لە دانیشتنێکی گشتیدا پڕۆژە یاسای لابردنی سفرەکان، خرایە دەنگدانەوە لە نێو پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگی 144 دەنگی بەڵێ و 108 دەنگی نەخێر و 3 دەنگی بێلایەن، مادەکانی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەکە پەسەندکرا.
بە گوێرەی یاساکە، پێویستە بانکی ناوەندی ئێران لە ماوەی دوو ساڵدا ڕێکخستنە جێبەجێکارییە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی گواستنەوە وەربگرێت و لە ڕێگەی ڕۆژنامەی فەرمی و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نیشتمانییەوە بە فەرمی ئەوە ڕابگەیەنێت.
وەڵام بدەوه