Kurdistan Press - نرخی زێڕ فڕی نرخی زێڕ فڕی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی زێڕ فڕی

نرخەكانی زێڕ ئەمڕۆ بەرزبوونەوەیەكی بەرچاویان بەخۆوە بینی، ئەمەش بەهۆی دابەزینی داهاتی قەواڵە داراییەكانی حكوومەتی ئەمەریكا و كۆمەڵێك هۆكاری ئابووریی ئەرێنیی ترەوە دێت كە پێشبینییەكان بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری كانزا بەنرخەكە بەهێزتر دەكەن.

داهاتی قەواڵە داراییەكانی ئەمەریكا بۆ ماوەی دە ساڵ بۆ 4.134% دابەزیوە، ئەمەش وای كردووە زێڕ وەك وەبەرهێنانێكی ئارامی جێگرەوە سەرنجڕاكێشتر بێت. بە شێوەیەكی گشتی، دابەزینی داهاتی قەواڵە حكوومییەكان كە بە یەكێك لە سەلامەتترین سەروەت و سامانەكان دادەنرێن، هاندەرێكی سەرەكییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

لەم چوارچێوەیەدا، شیکاروانانی بانكی (ANZ) ئاماژەیان بەوە كردووە كە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، گۆڕانكارییە جیۆپۆلەتیكییەكان و ستراتیجییەكانی هەمەچەشنكردنی سەروەت و سامان، وا دەكەن خواست لەسەر كانزا زەردەكە لەلایەن وەبەرهێنەران و بانكە ناوەندییەكانەوە بەردەوام بێت. هەروەها ڕوونیان كردووەتەوە كە بەردەوامیی سیاسەتی نەختینەیی ئاسانكاریی بانكی ناوەندیی ئەمەریكا، یارمەتیدەر دەبێت لە پشتگیریكردنی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

لە بۆرسەی "كۆمێكس"ی نیویۆرك، نرخی گرێبەستە "ئاجیل" داهاتووییەكانی زێڕ بە بڕی 11.22 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 3983.82 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك. لەلایەكی ترەوە، نرخی گرێبەستە داهاتووییەكانی زیویش بە ڕێژەی 0.63% بەرزبووەوە و گەیشتە 47.455 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه