Kurdistan Press - نرخی زێڕ دەفڕێت نرخی زێڕ دەفڕێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی زێڕ دەفڕێت

نرخی زێڕ به‌ره‌و سه‌ره‌ره‌ ده‌چێت و پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ كڕینی زێڕ به‌رده‌وام بێت.

کۆمپانیای JPMorgan Chase پێشبینی  ده‌كات  کە نرخی زێڕ بە تێکڕا تا چارەکی چوارەمی ساڵی 2026 بگاته‌ 5055 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک ،ئه‌ویش  بە پشتبەستن بە گریمانەکان سەبارەت بە تێکڕای خواستی وەبەرهێنەران و کڕینی زێڕ له‌لایه‌ن بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان  به‌بڕی  566 تۆن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا

بانكی ناوبراو لە یاداشتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زێڕ لە پێشبینییە درێژخایەنەکانیدا پێگەیەکی بەرزی  ده‌بێت و لەگەڵ بەردەوامی متمانە بە بەرزبوونەوەی نرخه‌كه‌ی به‌ درێژایی ساڵ كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ کەمکردنەوەی ڕێژەکانی سووده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن بانكی یەدەگی فیدراڵی ئه‌مریكا

شێکاران پێیان وایە پێشبینییەکانی کۆمپانیای جەی پی مۆرگان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە سەرەکیەیە کە زێڕ دەیگێڕێت لە پاراستنی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنان لە ناجێگیری بازاڕی جیهانیدا.

جه‌ختیشده‌كرێته‌وه‌ کە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی متمانەی وەبەرهێنەران، بە لەبەرچاوگرتنی چاوەڕوانییەکانی کۆمپانیای JPMorgan کە خواستی زێڕ له‌لایه‌ن بانکە ناوەندییەکان بە خێرایییەکی بەهێز بەردەوام دەبێت.

لایخۆشیه‌وه‌ کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس گروپ ئینکۆ ڕایگەیاندووە، سەرەڕای دابەزینی نرخی ئەم دواییەی زێڕ، به‌ڵام لەڕووی پێکهاتەییەوە بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامبوونی خواستی بانکه‌ ناوەندییه‌كان و گەشەسەندنی ئارەزووی وەبەرهێنەران لەم کانزایەدا وەکو پاراستنێکی ستراتیژی پۆرتفۆلیۆ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه