لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان دەکرێتە دوو ڕۆژ. بەرپرسێکی فەرمانگەی کاروباری شەهیدانیش ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بانك هەماهەنگی كراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، بڵاوی کردەوە، سبەی دووشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت و بە دوو ڕۆژیش دابەش دەکرێ.
ئاماژە بەوەش دراوە: "سبەی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و هاووڵاتی دابەش دەکرێت."
ئاشکراشی کردووە: "دوو سبەی سێشەممە مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیاباران(جینۆساید) و بریندارانی چەکی کیمیاوی دابەش دەکرێت."
غەیدان حەسەن، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە راگەیاند: "کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر، هاووڵاتی، جینۆساید و بریندارانی چەکی کیمیایی سنوورەكەمان ئاگادار دەكەینەوە، مووچەیان لە دوو ڕۆژدا دەدرێ."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە پێش ئەوەی ئاگاداریەک بڵاو بکەینەوە، پەیوەندی بە بانکی هەڵەبجەوە دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە کارئاسانی تەواو بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکەین."


وەڵام بدەوه