سبەی مووچە لە ڕێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت و، نزیکەی 550 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ــهوه مووچەکانیان وەردەگرن .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت:'' نزیکەی 550,000 مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین مووچەی مانگی هەشت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.
جێگەی باسە کە ئەم پڕۆسەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ئەزموونی خانەنشینان بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستییان بگات بە مووچەکانیان، و لەم مانگەدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان بە هەژماری من وەردەگرن زیاترە لە 60,000 خانەنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
هاوکات تیمی پرۆژەی هەژماری من لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەی دووشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی هەشت (ئاب) بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی هەژماری منەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
تیمی پرۆژەکە رایگەیاند: 465 هەزار و 600 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە، مووچەی مانگی هەشت (ئاب) وەردەگرن، هەروەها بۆ مانگی داهاتوو ژمارەکە بۆ 501 هەزار و 500 مووچەخۆر بەرز دەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تیمی پرۆژەکە، تا ئێستا زیاتر لە 950 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، هەروەها زیاتر لە 610 هەزار کارتی بانکیش بەسەر مووچەخۆرانی تۆمار لە پرۆژەکە دابەش کراوە.
تیمی پرۆژەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 580 ئامێری پارە ڕاکێشان (ATM) لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز لە سەرانسەری کوردستان دانراون.


وەڵام بدەوه