فوئاد حوسێن: سبەی لەگەڵ سوودانی كۆ دەبمەوە و داوای خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ـی لێدەكەم
وەزیری دەرەوەی عێراق كە لە پشكی كوردە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش تاوتوێی خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆران و تەواو مووچەكانی دیكەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی كوردستان دەكەن.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەکاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی پارتی لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر مووچە، گوتی: "سبەی یەکشەممە، لەگەڵ سوودانی کۆ دەبمەوە و داوای لێدەکەم لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی مووچەی مانگی نۆ بخرێتە بەر باس و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت، بەجۆرێک کە بتوانرێت پارەکە پێش هەڵبژاردن خەرج بکرێت."
فوئاد حوسێن و سوودانی جگە مووچەی مانگی 9، تاوتوێی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵی مووچەخۆرانی كوردستان دەكەن، كە لە ئێستاشدا، مووچەخۆرانی كوردستان بە دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقەوەن.
لەمبارەیەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات، كە لەنێوان هەولێر و بەغدا میكانیزمێک بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی كوردستان نەفەوتێت و لە مافەكانیان بێبەش نەبن.


وەڵام بدەوه