ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگەوە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئاگادارییەکدا داوا لە هەموو ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات، کە ناویان لە لیستەکانی خانەنشینیدا تۆمارکراوە، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیەکە تایبەتمەندی ئەوانەی کردەوە کە مامەڵەکانیان تەواو نەبووە و پێشتر مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی (٧٠ و ٨٠)ی پێشمەرگەن، دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
نوێ دهكرێتهوه..


وەڵام بدەوه