وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ بەسیستەمکردنی میلاکات، داوای کۆپیی کارتی نیشتمانی و ناوی سیانیی دایکی سەرجەم مووچەخۆران دەکات. لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی داتا و زانیاریی مووچەخۆران بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی میلاکاتدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای وەزارەتی داراییی عێراق، زانیارییەکانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران نوێ دەکاتەوە و بە سیستەمیان دەکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: یەکە ژمێریارییەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە پێویستە تاوەکوو پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە، کۆپییەک لە کارتی نیشتمانی و ناوی سیانیی دایکی مووچەخۆران بنێردرێت و مەرجە بەبێ هەڵە ناوەکان بنێرن، بەپێچەوانەوە دواتر چاک ناکرێتەوە. میلاکاتی هەموو جۆرەکانی مووچەخۆر (هەمیشەیی، گرێبەست و کرێی ڕۆژانە) بە سیستەم دەکرێت. چەند ڕۆژێکە پرۆسەکە دەستی پێ کردووە و بەردەوامە، کە تێیدا داتا و زانیاریی سەرجەم مووچەخۆران لەلایەن یەکە ژمێریارییەکانەوە لە خشتەیەکی ئیکسێڵدا تۆمار دەکرێن، وەزارەتی داراییش ڕێنماییی تەواوی بۆ چۆنیەتیی پڕکردنەوەیان داوەتە فەرمانگەکان تاوەکو ڕێکەوتی 27-09-2026 دەرفەت لەبەردەم یەکە ژمێریارییەکانە بۆ ئەوەی سەرجەم داتای مووچەخۆران بەتەواوی لەنێو ئیکسێڵەکەدا تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی دواتر ئاراستەی بەغدا بکرێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه