ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه به هۆى گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنى ئۆكراینا و رووسیا نرخى نه‌وت به رێژه‌ى 2% دابه‌زیوه و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت 62.22 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى تشرینى دووه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه نرخى به‌رمیلێك برێنت 1.16 دۆلارێك دابه‌زیوه و بووه‌ته 62.22 دۆلار، ئه‌مه‌یش واته به رێژه‌ى 2% دابه‌زیوه. هه‌روه‌ها نه‌وتى تێكساس بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 1.21 دۆلار كه‌مى كردووه واته به رێژه‌ى 2.1% دابه‌زیوه و نرخه‌كه بووه‌ته 57.79 دۆلار.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه دابه‌زینى نرخى نه‌وت پێوه‌ندیی به‌و گوشارانه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنى ئاشتى رووسیا و ئۆكراینا ده‌یكات و كه له‌وانه‌یه وا بكات نرخێكى زۆر نه‌وت ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى جیهان بكرێت.


وەڵام بدەوه