بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران کوردستان هیچ گرفتێکی بۆ دروست نەبووە و ناردی پارەکەش دەکەوێتە دوای 25ـی مانگ.
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنها مووچەی 9 مانگیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرجکراوە. هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند دەنگۆیەک بڵاو کرانەوە کە گرفت بۆ مووچەی مانگی 10 دروست بووە و ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق، راگەیاند، مووچەی مانگی 10 هیچ کێشە و گرفتێکی بۆ دروست نەبووە، لیستی مووچە وردبینی بۆ کراوە و گرفتی نییە. ناردنی پارەکەش بۆ مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە دوای 25ی ئەم مانگە.
-کاتێک حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خۆی دەکات و مووچەی دوو بۆ سێ وەزارەت دەدات، ئەوکات مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش دەنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا نێردرا و سبەی ڕادەتی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.


وەڵام بدەوه