Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا

بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سێ داواکاری لە وەزارەتی دارایی کوردستان هەیە. بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەڵێت، سبەی دووشەممە وەڵامی هەرسێ داواکارییەکەی بۆ دەنێردرێن.  هەوڵەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بەر لە سەری ساڵ بەردەوامن، تەیف سامی بۆ خەرجکردنی مووچەکە سێ داواکاری هەیە، میزان موراجەعە، داهاتی ناوخۆ و بڕی هەناردەی ئەو مانگەی نەوتی کوردستان.  وەزارەتی دارایی کوردستان بڕیاری داوە سبەی دووشەممە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە کاش بە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بدرێت. وەزارەتی نەوتی عێراقیش نووسراوی داهات و هەناردەی نەوتی کوردستانی لەبەردەستە سبەی دووشەممە تەواو دەکرێت. میزان موراجەعەی مانگی 10، ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی حکومەت، لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ بەغدا نێردراوە و ئامادەیە.

ئەمە هەرسێ داواکارییەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقن بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10، سبەی هەموویانی بەیەکەوە بۆ دەنێردرێن.  بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق راگەیاند، کۆتایی ئەم هەفەتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه