سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. باسی لەوەش کرد: "بە ئەگەری زۆرەوە تەمویلکردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە."
رۆژی سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندیی داوە مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت؛ ئەو رەزامەندییە دەکرێتە نووسراوێک بۆ وەزارەتی داراییی عێراق و تەیف سامی واژۆی دەکات. ئەمڕۆ دەست بە ئامادەکارییەکانی نووسراوەکە کراوە و سبەی دەنێردرێتە وەزارەتی دارایی و لەوێش رێکارەکان تەواو دەکرێن."
بە گوتەی سەرچاوەکەی، ئەگەر سبەی رێکارەکان تەواو بن، پارەکە دەنێردرێت، "بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سبەی رێکارەکان تەواو نابن و تەمویلکردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە."


وەڵام بدەوه