نرخی زێڕ ژمارهیهكی نوێی پێوانهیی تۆمار كرد و ئۆنسهیهك گهیشته 5230.52 دۆلار
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك ئونسەی زێڕ گەیشتە 5230.52 دۆلار، بەمەش بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار كرد، لەناو ناسەقامگیریی دۆخی ئابووری و جیۆسیاسیدا.
لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2026دا، نرخی زێڕ بە بڕی 18٪ بەرز بووەوە، جگە لەو دەسكەوتانەی ساڵی رابردوو بە هۆكاری بەردەوام داواكاریی لەسەر كڕینیدا بەدەستی هێنابوو، لەناو دۆخی تەمومژاویی جیۆسیاسی و ئابوورییدا.
دویچە بانك و سوسیتیە جەنەراڵ پێشنبینیی دەكەن نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بگات بە 6000 دۆلار، ئەمەش تیشگ دەخاتە سەر هەبوونی ئاسۆیەك بۆ بەدەسهێنانی دەكەوتی زیاتر.
دویچە بانك دەڵێ: ”بەپێی چەند سیناریۆیەكی جێگرەوە، رەنگە هەر ئۆنسێك زێڕ بگات بە 6900 دۆلار“ هەرچی مۆرگان ستانلی بوو دووشەممەی رابردوو پێی وابوو نرخی زێڕ بەرزتر دەبێتەوە و هەر ئۆنسەیەكی دەگاتە 5700 دۆلار.


وەڵام بدەوه